Geshtyar is made and published by kara bahaalddin. AppBrain is an independent app data site and isn't affiliated with kara bahaalddin. The app name, icon, screenshots and description belong to kara bahaalddin and are shown as published on the App Store.
AppBrain's verdict
- Last updated
- February 27, 2026
Rankings
App Store top chartsApp Store Rankings for Geshtyar
Competitors
Similar apps and more from kara bahaalddinMore from kara bahaalddin
Also available on Google Play
Releases
Updates seen on the App Store- Version
- 1.0.22
- Launched
- May 2024
No changelog data
User feedback
Ratings and reviews on the App StoreComments on Geshtyar for iOS
We don't have enough comments to show example comments. Please check back later.
Technology
Found in the app by AppBrain- Price
- Free
- App size
- 22.5 MB
- Content rating
- Everyone
Technologies used by Geshtyar
About the app and developer
About Geshtyar
Geshtyar is a travel app developed by kara bahaalddin.
User Ratings
The app has no ratings yet.
App Information
Geshtyar is freely available from the App Store. The app size is 22.46 MB. The latest version available is 1.0.22. The last update was on February 27, 2026.
Technical Requirements
The app has a content rating of Everyone. The app has been available on the App Store since May 2024.
Developer information for kara bahaalddin
Address:
Store listing
By kara bahaalddin, from the App StoreDescription by kara bahaalddin Written by the developer, not by AppBrain. Click to read.
پێناسه
بەخێربێن بۆ پلاتفۆرمی گەشتیار، پلاتفرۆمی گەشتیار ناوەندێکی یەک وێستگەیە بۆ هەموو شتێک کە پەیوەندی بە گەشتوگوزار و سەفەرکردنەوە هەیە ، گەشتیار یەکەین و گەورەترین پلاتفۆرمی گەشتیاریە بە زمانی کوردی ، کاردەکات بۆ پەردەلادان لەسەر سەرسوڕهێنەرە گەشتیارییەکان و ئاگادارکردنەوەتان لە نوێترین هەواڵ و گرێبەستە گەشتیارییەکان بەشێوازێکی خێرا و بەردەوام تۆش بۆ گەشتێکی نایاب گەشتیار هەڵبژێرە.
ستراتیجی کارکردن
پلاتفرۆمی گەشتیار ده‌یه‌وێت هه‌ندێك له‌و بۆشاییه ڕووناکبیرییەی كه له بواری میدیای بیستراو و بینراوی کوردی هەیە پڕبكاته‌وه و كێشه‌ی كه‌می سه‌رچاوه‌ی زانیاری گەشتیاری به زمانی كوردی له تۆڕه‌كانی ئینته‌رنێت چاره‌سه‌ر بكات، پلاتفرۆمی گەشتیار ده‌یه‌وێت زانیاری گشتی و به‌رهه‌مه ڕۆشنبیرییه‌كانی بگه‌نه زۆرترین ژماره‌ی خه‌ڵك. هه‌روه‌ها وه‌ك یه‌كه‌مین پلاتفۆرمی گەشتیاری کوردی ده‌یه‌وێت زانیاری و به‌رهه‌می نوێش پێشكه‌ش بكات كه تا ئێستا لایه‌نه‌کان له كوردستان نه‌یاندۆزیوه‌ته‌وه و نه‌یگه‌شتوونه‌تێ. چونكه چه‌نده ژماره‌ی به‌كارهێنه‌رانی به‌رهه‌مه‌كانی پلاتفرۆمی گەشتیار زۆرتربن، چانسی په‌ره‌پێدان و باشتركردنی به‌رهه‌مه‌كانیشی ڕوو له زیادبوون ده‌كه‌ن. ئه‌ویش له ڕێگه‌ی وه‌رگرتنی ڕێكلامی زۆرتر و دۆزینه‌وه‌ی سپۆنسه‌ر و سه‌رچاوه‌ی داهاتی به‌هێزتر.
بۆ پلاتفرۆمی گەشتیار فه‌لسه‌فه‌ی كاركردن وه‌ك گرووپێك له‌وه‌دایه، كه به‌و هۆیه‌وه زۆرترین گرووپی به‌كارهێنه‌رانی جیاواز سوود له فره‌چه‌شنیی به‌رهه‌مه‌كانی وه‌ربگرن.
بۆ به‌دیهێنانی ئه‌م ستراتیجه و گه‌یشتن به‌و ژماره فراوانه‌ی به‌كارهێنه‌ران، پلاتفرۆمی گەشتیار ده‌یه‌وێت ته‌نیا كار له‌سه‌ر فره‌چه‌شنیی به‌رهه‌مه‌كانی نه‌كات، به‌ڵكو پێی گرنگه له ڕووی چۆنایه‌تیشه‌وه به‌رهه‌مه‌كانی له ڕیزی پێشه‌وه‌دا بن و به به‌راورد له‌گه‌ڵ سه‌رچاوه ڕۆشنبیرییه جیاوازه‌كان هه‌میشه له پله‌ی یه‌كه‌میندا بمێنێت. ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی متمانه‌ی زۆرتری به‌كارهێنه‌ران ده‌بێت و ئاستی به‌كارهێنانیش به‌رزتر ده‌كاته‌وه.
جێبەجێکردنی ئەم ستراتیجە بەپێی میکانیزمێک دەبێت کە ستافی پلاتفرۆمی گەشتیار دایدەڕێژێت و پلانی جێبەجێکردنی بۆ دادەنێت.
بنه‌ماكانی كاركردن
پلاتفرۆمی گەشتیار لە بەرهەمهێنان و پێشکەشکردنی بەرهەمەکانیدا خۆی بە پابەند دەزانێت بەو بنەما پیشەییانەی بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری و ڕووناک‌بیری لە بەڵگەنامە نێودەوڵەتییەکاندا هاتوون. پاراستنی ئەتەکێتی كاركردنی پیشه‌ییانه مەرجی سەرەکیی هەڵهێنانی هەر هەنگاوێکە لەلایەن پلاتفرۆمی گەشتیاروه بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەکانی.
هەروەها لەڕووی کولتووری و کۆمەڵایەتی و مێژوویی و زانسته مرۆڤايه‌تیيه‌كانه‌وه، پلاتفرۆمی گەشتیار به ئەرکی خۆی دەزانێت کە بەشداربێت لە بەرەوپێشبردنی کۆمەڵگە و بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی و نەریتە زیانگیەنەرەکان بە کۆمەڵگەی کوردستان.
پلاتفرۆمی گەشتیار بە ئەرکی خۆیشی دەزانێت کە داکۆکی لە بنەماکانی ئازادیی و بیرکردنەوە و ڕادەربڕین لە کۆمەڵگەی کوردی و لە هەموو جیهاندا بکات.
پلاتفرۆمی گەشتیار لەڕووی سیاسییەوە تۆڕێكى سه‌ربه‌خۆيه و لايه‌نداری هيچ گرووپێكی سياسی ناكات و گشتگيرانه و پڕۆفیشناڵانه ده‌ڕوانێته هه‌موو هێز و لایەنە خاوه‌ن چالاكيیه‌كان، بەڵام هاوکات بە گرنگی دەزانێت کە بەرهەمەکانی لە خزمەت گەشەپێدانی ئەزموونی باشووری کوردستان بێت.
پلاتفرۆمی گەشتیار دەیەوێ ببێتە پردێک و هەوڵی پێکەوەبەستنەوەی کوردانی سەرتاسەری جیهان بە یەکترەوە دەدات. بۆیەش بایەخێکی تایبەت بە کوردانی تاراوگەنشین دەدات و بەرهەمی گونجاو لەگەڵ خواست و ئارەزووەکانی ئەواندا بەرهەم دێنێت. هانیشیان دەدات کە، سەرەڕای پاراستنی ناسنامەی نەتەوەییان، باشتر خۆیان لەگەڵ ئەو کۆمەڵگەیانەدا بگونجێنن کە تێیاندا دەژین.
پلاتفرۆمی گەشتیار هەوڵ دەدات تا بۆی بکرێت بەشداربێت لە پاراستن و پاکژڕاگرتنی ژینگەدا. بۆیەش هەمیشە لەکاتی بەرهەمهێناندا ڕەچاوی مەرجەکانی پارێزگاریکردن لە ژینگە دەکات و هەوڵ دەدات ئەو کەرەستانە بەکاربێنێت کە ژینگەدۆستن