Tendrusty
1.1
kara bahaalddin
About Tendrusty
Tendrusty is an overall app developed by kara bahaalddin .
Download Statistics
User Ratings
The app has no ratings yet.
App Information
Tendrusty is FREE to download. The APK download size is 25.04 MB . The latest version available is 1.1 . The last update was on February 27, 2026 .
Technical Requirements
The app has a content rating of Everyone . The app has been available on Google Play May 2024 .
Description
ده‌رباره‌ی تەندروستی پێناسه پلاتفۆرمی تەندروستی پلاتفۆرمێکی سەربەخۆی کوردیی ئازادە، گرنگی دەدات بە هەموو بابەتە جیاوازەکانی تایبەت بە تەندروستی لە ڕێگەی میدیای بینراو و بیستراو، و بە شێوەی دەنگ و ڕەنگ و ئەلکترۆنی بەرهەمەکانی پێشکەش دەکات. ستراتیجی کارکردن پلاتفۆرمی تەندروستی ده‌یه‌وێت هه‌ندێك له‌و بۆشاییه ڕووناکبیرییەی كه له بواری میدیای بیستراو و بینراوی کوردی هەیە پڕبكاته‌وه و كێشه‌ی كه‌می سه‌رچاوه‌ی زانست و زانیاری تەندروستی ڕۆشنبیریی گشتی به زمانی كوردی له تۆڕه‌كانی ئینته‌رنێت چاره‌سه‌ر بكات، پلاتفۆرمی تەندروستی ده‌یه‌وێت زانیاری گشتی و به‌رهه‌مه ڕۆشنبیرییه‌كانی بگه‌نه زۆرترین ژماره‌ی خه‌ڵك. هه‌روه‌ها وه‌ك یه‌كه‌مین پلاتفۆرمی تەندروستی كوردی ده‌یه‌وێت زانیاری و به‌رهه‌می نوێش پێشكه‌ش بكات كه تا ئێستا لایه‌نه تەندروستیەکان له كوردستان نه‌یاندۆزیوه‌ته‌وه و نه‌یگه‌شتوونه‌تێ. چه‌نده ژماره‌ی به‌كارهێنه‌رانی به‌رهه‌مه‌كانی پلاتفۆرمی تەندروستی زۆرتربن، چانسی په‌ره‌پێدان و باشتركردنی به‌رهه‌مه‌كانیشی ڕوو له زیادبوون ده‌كه‌ن. ئه‌ویش له ڕێگه‌ی وه‌رگرتنی ڕێكلامی زۆرتر و دۆزینه‌وه‌ی سپۆنسه‌ر و سه‌رچاوه‌ی داهاتی به‌هێزتر. بۆ پلاتفۆرمی تەندروستیش فه‌لسه‌فه‌ی كاركردن وه‌ك گرووپێك له‌وه‌دایه، كه به‌و هۆیه‌وه زۆرترین گرووپی به‌كارهێنه‌رانی جیاواز سوود له فره‌چه‌شنیی به‌رهه‌مه‌كانی وه‌ربگرن. بۆ به‌دیهێنانی ئه‌م ستراتیجه و گه‌یشتن به‌و ژماره فراوانه‌ی به‌كارهێنه‌ران، پلاتفۆرمی تەندروستی ده‌یه‌وێت ته‌نیا كار له‌سه‌ر فره‌چه‌شنیی به‌رهه‌مه‌كانی نه‌كات، به‌ڵكو پێی گرنگه له ڕووی چۆنایه‌تیشه‌وه به‌رهه‌مه‌كانی له ڕیزی پێشه‌وه‌دا بن و به به‌راورد له‌گه‌ڵ سه‌رچاوه تەندروستیە جیاوازه‌كان هه‌میشه له پله‌ی یه‌كه‌میندا بمێنێت. ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی متمانه‌ی زۆرتری به‌كارهێنه‌ران ده‌بێت و ئاستی به‌كارهێنانیش به‌رزتر ده‌كاته‌وه. جێبەجێکردنی ئەم ستراتیجە بەپێی میکانیزمێک دەبێت کە ستافی پلاتفۆرمی تەندروستی دایدەڕێژێت و پلانی جێبەجێکردنی بۆ دادەنێت. بنه‌ماكانی كاركردن پلاتفۆرمی تەندروستی لە بەرهەمهێنان و پێشکەشکردنی بەرهەمەکانیدا خۆی بە پابەند دەزانێت بەو بنەما پیشەییانەی بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری تەندروستی و ڕووناک‌بیری لە بەڵگەنامە نێودەوڵەتییەکاندا هاتوون. پاراستنی ئەتەکێتی كاركردنی پیشه‌ییانه مەرجی سەرەکیی هەڵهێنانی هەر هەنگاوێکە لەلایەن پلاتفۆرمی تەندروستیەوە بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەکانی. هەروەها لەڕووی کولتووری و کۆمەڵایەتی و مێژوویی و زانسته مرۆڤايه‌تیيه‌كانه‌وه، پلاتفۆرمی تەندروستی به ئەرکی خۆی دەزانێت کە بەشداربێت لە بەرەوپێشبردنی کۆمەڵگە و بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی و نەریتە زیانگیەنەرەکان بە کۆمەڵگەی کوردستان. پلاتفۆرمی تەندروستی لەڕووی سیاسییەوە سه‌ربه‌خۆيه و لايه‌نداری هيچ گرووپێكی سياسی ناكات و گشتگيرانه و پڕۆفیشناڵانه ده‌ڕوانێته هه‌موو هێز و لایەنە خاوه‌ن چالاكيیه‌كان، بەڵام هاوکات بە گرنگی دەزانێت کە بەرهەمەکانی لە خزمەت گەشەپێدانی ئەزموونی باشووری کوردستان بێت. تەندروستی دەیەوێ ببێتە پردێک و هەوڵی پێکەوەبەستنەوەی کوردانی سەرتاسەری جیهان بە یەکترەوە دەدات. بۆیەش بایەخێکی تایبەت بە کوردانی تاراوگەنشین دەدات و بەرهەمی گونجاو لەگەڵ خواست و ئارەزووەکانی ئەواندا بەرهەم دێنێت. هانیشیان دەدات کە، سەرەڕای پاراستنی ناسنامەی نەتەوەییان، باشتر خۆیان لەگەڵ ئەو کۆمەڵگەیانەدا بگونجێنن کە تێیاندا دەژین. پلاتفۆرمی تەندروستی هەوڵ دەدات تا بۆی بکرێت بەشداربێت لە پاراستن و پاکژڕاگرتنی ژینگەدا. بۆیەش هەمیشە لەکاتی بەرهەمهێناندا ڕەچاوی مەرجەکانی پارێزگاریکردن لە ژینگە دەکات و هەوڵ دەدات ئەو کەرەستانە بەکاربێنێت کە ژینگەدۆستن.
Show more
Show less
More data about Tendrusty
Price
Free to download
Rating
No ratings
Ranking
Not ranked
Version
1.1
App download size
25.0 MB
Suitable for
Everyone
Alternative downloads for the Tendrusty app
More from
kara bahaalddin
Developer information for kara bahaalddin
Share Tendrusty
Share
Comments on Tendrusty for iOS
We don't have enough comments to show example comments. Please check back later.
App Store Rankings for Tendrusty
This app is not ranked
Technologies used by Tendrusty
Back to top